بەپێی داتا فەرمییەكان قەرزی كەڵەكەبوی ناوخۆیی عێراق لە سەرو 92.2
تریلیۆن(70.4 ملیار دۆلار) و دەرەكیش لەنێوان 20 بۆ 30 ملیار دۆلاردایە.
هەواڵ ؛ KNNC
ماڵپەڕی عەرەبی جدید پشت بەستور بەداتاكانی بانكی ناوەندیی عیراق لەكۆتایی
مانگی حوزەیرانی رابردو كۆی قەرزە ناوخۆییەكانی ئەم وڵاتە گەیشتوەتە 87 تریلیۆن و 748 ملیار دینارو لەكۆتایی مانگی
ئابیشدا قەرزە كەڵەكەبوەكانی ناوخۆ بڕەكەیی بۆ 92.2 تریلیۆن دینار ((70.4 ملیار
دۆلار)) بەرز بوەتەوە و ئەوەش بەرزترین ئاستە كە قەرزە ناوخۆییەكان پێیگەیشتوە.
هەرچی قەرزە دەرەكییەكانی عیراقیشە لەنێوان 20 بۆ 30 ملیار دۆلاردایەو
وەك پسپۆڕانی ئابوریش ئاماژەیان پێكردوە قەرزە كەڵەكەبوەكانی سەر عیراق مایەی
نیگەرانییە و عیراق لەنێو قەرزدا دەخنكێت و مەترسی لەسەر سەقامگیری دارایی ئەم
وڵاتە دروستدەكات.
222 جار خوێندراوەتەوە