واشنتۆن خوازیارە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 03/10/2025
ئابوری
+
-

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد،ئیدارەی ترەمپ لەهەوڵدایە گەرەنتی بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكات .


هەواڵ ؛ KNNC

ماڵپەڕی (شەرق) لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە- کە دوای دوو ساڵ وەستان دەستیپێکردەوەئەویش بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی وڵاتەکە و بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و بەرپەرچدانەوەی هەژمونی  ئێران لە ناوچەکەدا.



بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، واشنتۆن لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کاری کردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەڕێمی كوردستان و ئەوەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.

319 جار خوێندراوەتەوە