نرخى نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و
تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ
چوارشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو هەمان کات، نرخی نەوت دابەزینی
تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 65
دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی
بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە و بە 62
دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت
72 جار خوێندراوەتەوە