عێراق چوار گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی واژوکرد بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگەکانی کەرکوک

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 02/10/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوێکدا واژۆکردنی کاراکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی غازی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانیدا ڕاگەیاند.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، حەییان عەبدولغەنی سواد، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرپەرشتی واژۆکردنی کاراکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی غاز، لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکور و کۆمپانیای غازی باکور و کۆمپانیای BPی بەریتانی دا کردوە.


بەپێی راگەیەنراوەکە، عێراق بە پەرۆشە  بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کەرکوک بۆ پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی.

وەک لە رێککەوتنەکەدا هاتوە؛ لە سەرەتادا 328 هەزرا بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت و و هەوڵیش دەدرێت ئەوڕێژەیە زیاتر بکرێت.

لەلای خۆیەوە، زەید یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای BP لە عێراق، ڕایگەیاند، "کاراکردنی گرێبەستەکە هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری ڕاستەقینە و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی باکور و غازی باکور بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لە کەرکوک".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ ئەم گرێبەستانە   دەستی کار لە کەرکوک  زیاتر دەکات و   دەبێتە هۆی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازییە ناوخۆییەکانی تر".




156 جار خوێندراوەتەوە