سلێمانی؛ داهاتی یەک هەفتەی زیاتر لە 17 ملیار دینار بوە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 03/10/2025
کوردستان
+
-

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی بڕی17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هەزار و 537 دینار بووە.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی لە ڕۆژی 27 ی 9ی 2025 تاوەکو 3ی 10ی 2025 بڵاوکردەوە .

 

 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە ، داهاتی ئەو شوێنانە بڕی 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هەزار و 537 دینار بووە، بەجۆرێک كە %90ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %10ـیشی بەشێوەی چەكە

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، داهاتی سلێمانی  22 ملیار دینار بوە بەراورد بە هەفتەی پێشو چوار ملیار دینار کەمیکردوە

135 جار خوێندراوەتەوە