ئەمڕۆ (3/10/2025) هەشت ساڵ بەسەر کۆچى دوایی مام جەلال، سەرۆک کۆمارى پێشوترى عێراق و سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان تێدەپەڕێت.
دواى نزیکەى پێنج ساڵ لە نەخۆشکەوتنى، لە رۆژى 3ـى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017، مام جەلال لە تەمەنى 85 ساڵییدا لە نەخۆشخانەیەکى وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد و دواتر بە ڕێوڕەسمێک تەرمەکەى گەڕێندرایەوە شارى سلێمانى و بەخاک سپێردرا.
جه‌لال كوڕ‌ی حیسامه‌دین كوڕ‌ی شێخ نوره‌ڵای تاڵەبانییە و ساڵی (1932) له گوندی كه‌لكانی بناری چیای كۆسره‌ت له دایكبوه، ساڵی (1946) له‌گه‌ڵ چه‌ند ژمارەیەک خوێندكار كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنیی دامه‌زراند به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه و به سكرتێر هه‌ڵبژێردراوه، كه ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی، ساڵی (1947) بوەتە ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كورد ساڵی (1951) و له كۆنگره‌ی دوه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
ساڵی (1952) چوه‌ته كۆلیژی ماف له به‌غدا و ساڵی (1953) به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی كردوه و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، لە هەمان ساڵدا سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و یه‌كێك بو له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ساڵی (1954) به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی (1955) چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له وارشۆ به‌شداریكردوە و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چینی كردوه، دواتر به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه په‌نای بۆ خه‌باتی نهێنی بردوه و ناچاربو له پۆلی چواره‌می ماف‌دا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
ساڵی (1957) سه‌ردانی سوریا و مۆسكۆی كردوه و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداریكردوه و له هه‌مان ساڵیش‌دا به‌شداری له كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی یه‌كگرتو كرد و بو به به‌رپرسی رۆژنامه‌ی خه‌باتی كوردستان كه له سلێمانی به نهێنی ده‌ریان ده‌كرد
لە یەکەم رۆژی شۆڕ‌شی (14)ی تەمموزی ساڵی (1958)، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سلێمانی كردوە و دواتر چوەتە به‌غدا و به‌شداریی له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ركردنی گۆڤاری رزگاریدا كردوه.
ساڵی (1959) جارێكی تر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له هه‌مان كاتدا ئه فسه‌ری یه‌ده‌گی كه‌تیبه‌ی چواره‌می زرێپۆش بو، هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا ده‌كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چو و به ناوی پیرۆته‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه
ساڵی (1961) بوه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستان و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات له به‌غدا، به نهێنی گەڕاوەتەوە سلێمانی و به‌شداریی له رێكخستنی مانگرتنی گشتیدا كرد، كه له شه‌شی ئه‌یلولدا كرا
ساڵی (1963) و دوای كوده‌تاكه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه‌فدی كوردی ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا، سه‌ردانی كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد و چاوی به عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد
ساڵی (1964) گه‌ڕ‌اوەتەوه كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌ییكردنی هێزی رزگاری گرته‌وه ئه‌ستۆ
ساڵی (1966) به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ناو (پارتی دیموكراتی كوردستان – عێراق)ه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له مه‌كته‌بی سیاسی ده‌چێته ئێران و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق
ساڵی (1972) چوه ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر و سوریا ماوەتەوە
ساڵی (1975) سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌كات و له نه‌مسا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی د. كه‌مال فواد و نه‌شیروان مسته‌فا بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و دروستكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داده‌ڕێژن
له (1/6/1975) له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ رەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕێكانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراند و نه‌خشه‌یان بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕ‌شی نوێ دانا كه له (1/6/1976) راگه‌یه‌نرا و بوه سكرتێری گشتی یه‌كێتی
ساڵی (1988) یه‌كێك بو له دامه‌زرێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی و بو به سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه
دوای ئازادكردنی عێراق به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری (2003) دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كرد
له (6/4/2005) مام جه‌لال بو به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عێراق
ساڵی (2010) جارێكی تر به سه‌رۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە
مام جه‌لال ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێكهێناوه و دو كوڕیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی قوباد و بافڵ.
له (18/12/2012) به‌هۆی دوچاربونی به جه‌ڵته‌ی مێشك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دوای (19) مانگ مانه‌وه گه‌ڕایه‌وه كوردستان.
رۆژی (3/10/2017) له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد و دواتر لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی گەڕێندرایەوە کوردستان و لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی بە خاکسپێردرا.
113 جار خوێندراوەتەوە