بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، سبەی کاتژمێر شەشی بەیانی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە .
هەواڵ: KNN
عەلی
نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانوستانەکان
لەبارەی نەوتەوە زیاتر لە 30 مانگی خایاند وکۆمپانیاکانی نەوت چاوەڕێی ئەم
رێککەوتنە بوون و ئەورو پاش بۆ جێگرەوەی نەوتی رووسیا پێویستی بەم نەوتەیە.
وتیشی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، وەزارەتی
سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت
لە ڕێگەی بەندەری جەیهانیی تورکییەوە، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و پیشەیی.
جەختیكردەوە كە کار بۆ ئەوە دەکەن بەرهەمی نەوتی کوردستان
بگاتە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و لەئێستاشدا ڕۆژانە
هەرێمی کوردستان نزیکەی 240 هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و سامانە
سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانیش بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ بەکاردەهێنێت.
هاوكات
دڵنیایی دایە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: شایستە
داراییەکانی کۆمپانیاکان لە ڕێگەی بانکی فیدراڵیی ئەمەریکاوە دەدرێت. وتیشی سبەی شەممە کاتژمێر 6ـی بەیانی نەوتی هەرێم هەناردە
دەکرێتەوە.
131 جار خوێندراوەتەوە