وەزارەتی دارایی: 120 ملیار دینارمان خستە سەر هەژماری بانکی ناوەندی

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 25/09/2025
ئابوری
+
-


وەزارەتی دارایی هەریم بڵاویکردوەتەوە، بۆ مانگی تەموزی ئەمساڵ،  120 ملیار لە داهاتی نانەوتیان خستوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ئابوری: KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بەشیوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دوێنی چوارشەممە، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕادەستکردنی  120 ملیار دینار بە بەغداد، لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حەوت، کە بەغداد کردبوی بە مەرج، بۆ ناردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم.

دوای ناردنی 120 ملیارەکە، حکومەتی هەرێم لە چاوەڕوانی ناردنی موجيی مانگی حەوتە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە تاوەک دەستبکات بەدابەشکردنی، وتەبێژی حکومەت دوێنی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بەغداد موچە بنێرێت، لە رۆژانی پشوشدا بێت ئەوان دابەشی دەکەن.

193 جار خوێندراوەتەوە