وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاندوە،
وڵاتەکەی بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، 22 بۆ 25 ملیار
دۆلار زیانی بەرکەوتوە و بۆ دەستپێکردنەوەشی لە قۆناغی کۆتایدایە.
هەواڵ:KNNC
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
بلومبێرگ ئەنجامداوە و لەباەری پرسی نەوتی هەرێـمیشەوە ئاماژەی بەوەکردوە؛
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە قۆناغی کۆتایدایە.
وەزیرەکەی عێراق وتوشیەتی؛ بەهۆی ڕاگرتنی هەنردەی
نەوتەوە عێراق زیانی زۆری بەرکەوتوە کە بە گوێرەی خەمڵاندنەکان لە نێوان 22 بۆ 25
ملیار دۆلاردایە.
بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، فواد حسێن ئاشکراشی کردوە، هەرێم چاوەڕوانی وەزارەتی نەوتی عێراقە، بەڵام
کۆمپانیای سۆمۆ کە کاری بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقە جەختی لە قۆناغی کۆتایی ڕێکەوتنەکە کردوەتەوە.
سێشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی عێراقیەوە رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم
و فیدڕاڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەریم رێکەوتون و ئەمڕۆ دەست کراوە بەکارە
تەکنیکییەکان و لە 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێکەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی رۆیتەرز، بڕی ئەو نەوتەی هەناردە دەکرێت و ڕێکەوتنی لەسەر کراوە لە
ڕێگەی بۆری تورکیاوە هەناردەبکرێت 230 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بەڵام وا وادەی 48 کاتژمێرەکە تەواو دەبێت و تا ئێستا هیچ باسێک لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نییە.
131 جار خوێندراوەتەوە