لە بەیاننامەیەکدا دو هەزار
و 541 کەسایەتی سوری کە لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ئەکادیمیست، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران،
سەرکردەکانی هۆزەکان، پیاوانی ئایینی، پزیشکان، ئەندازیاران و نوێنەری گروپە نەتەوەیی
و ئایینییە جیاوازەکان لە سوریا، لە ڕێگەی هەڵمەتێکەوە کە لە 20ی ئاب دەستیپێکرد،
داوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن.
دەقی بەیاننامەکە:
بۆ ڕای گشتی
بە پشتبەستن بە بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی
دیموکراسی، کە لە 27ی شوباتدا پێشکەشکرا و بانگەوازێکی دڵسۆزانە لەخۆدەگرێت بۆ بەهێزکردنی
بەهاکانی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان گەلان، کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ ئازادی
و ئاشتی لەژێر دروشمی" دەمەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان”دا، هەڵمەتێکی
نێودەوڵەتی دەستپێکردوە.
لە 20ی ئابدا دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و دەستپێشخەری
پارێزەرانی سوریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەڵامی ئەم بانگەوازەیان
دایەوە و هەڵمەتێکی هەمەلایەنەیان بە هەمان دروشمەوە دەستپێکرد، جگە لە زۆرێک لە
شاری دیکەی سوریا. کەمپەینەکە دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی هەبوو و کۆمەڵێک ئەکتەری
هەمەچەشن بەشدارییان تێدا کرد: چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران،
ڕۆشنبیران، سەرکردە هۆزەکان، پیاوانی ئایینی، پزیشکان و ئەندازیاران، جگە لە نوێنەری
نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە سوریا، لەوانە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشوری، ئەرمەنی،
ئێزیدی، تورکمان و چرکاسی، هەروەها مەزهەبە ئیسلامییە جیاوازەکان (سوننە، عەلەوی،
ئیسماعیلی و دروز). هەروەها ژمارەیەک کەسایەتی دیار لە دیمەشق، حەلەب، لازقییە،
تارتوس، حومس، دارا، قونەیترە، سوەیدا و ئیدلیبیش بەشداری کەمپینەکەیان کرد.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی 2025 کە ئەمساڵ دەکەوێتە 21ی ئەیلول لەژێر دروشمی
“ئێستا کار بکە بۆ جیهانێکی ئارام”، بە خۆشحاڵییەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە هەڵمەتەکە
لە 10ی ئەیلولدا بە بەشداری دو هەزار و 541 کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان کۆتایی
بە چالاکییەکانی هێنا.
دەرئەنجامی ئەم هەڵمەتە لەگەڵ نوسراوێکی فەرمی بۆ ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە
پەیوەندیدارانە دەنێردرێت:
• ئەمینداری
گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
• لیژنەی
ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدان (CPT)
• سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا
• ئەنجومەنی
مافی مرۆڤ – نەتەوە یەکگرتووەکان
• وەزیری
دادی کۆماری تورکیا
ئێمە بە دەرکردنی ئەم بەیاننامەیە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە داواکارییەکەمان
لە چوارچێوەی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤدایە، و بە پلەی یەکەم مافی ئازادی و ئاشتی و
دادپەروەرییە. هیوادارین ئەم داواکارییە بە پێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەکانی
نەتەوە یەکگرتوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گرنگییەکی جددی و بەرپرسیارانە
بدرێت.
141 جار خوێندراوەتەوە