کەی ئێن ئێن زانیاری گرنگ لەسەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 21/09/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و بڕیارە بۆچونەکانی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

هەواڵ:KNN

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و راسپاردەکانی چەند رۆژی رابردوی پەسەند کرد و دواتر راسپاردەکانی خۆی لەبارەی رەشنوسەکە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بۆ بڕیاردان لەسەری.

بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چاوەڕواندەکرێت کۆمپانیاکان سبەی دوشەممە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ عێراق واژۆ بکەن، ماوەی دە رۆژێکە ئەنجومەنی دەوڵەت هەردو راپۆرتی ئامادەکراوی هەریەکە لە هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات بۆ دیاریکردنی داهاتەکانی فیدراڵی و نافیدراڵی، بەڵام ئەوەی کێشەیە لە نێوان هەرێم وبەغدا بڕی دیاریکراوی داهاتەکەیە.

بە پێێ زانیارییەکان ئەو بۆچونەی ئەنجومەنی دەوڵەت پەسەندی کردوە نزیکە لەو 100 ملیارەی کە هەرێم و بەغدا لەسەری گفتوگۆ دەکەن و ئەگەر سبەی کۆمپانیاکان هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە و هەرێمیش 100 ملیارەکە بنێرێت و گۆڕانکاری تر رو نەداو سێشەمەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بۆچونەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاری لەسەر بدات، ئەوە لە سەرەتای مانگی دە چاوەڕیی خەرجکردنی موچەی مانگی 7 دەکریت.

بۆ قەرەبوکردنەوەی موچەی مانگەکانی پێشوش هەرێم دو میکانیزمە لەبەردەستە: یەکەم هاوشێوەی کۆمپانیا بیانییەکان داوای نەوت لە بەغدا بکات ودواتر لە بازاڕەکان بیفرۆشێتەوە وموچەی هاوڵاتیانی پێدابەش بکات و دوەم؛ لەگەڵ ناردنی هەر موچەیەک، هەرێم داوای قەرەبوکردنەوەی موچەی مانگەکانی پێشوی مووچەخۆران لە بەغدا بکات.

بڕیار نامیق- سلێمانی

177 جار خوێندراوەتەوە