تۆم باراك: ئاشتی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەهمە

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 22/09/2025
کوردستان
+
-

تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا لە سوریا لەلێدوانێكیدا بۆ سكای نیوز ڕایگەیاند "ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەهمە"، و راشیگەیاند؛  نزیکەی 30 ڕێککەوتنی ئاگربەست هەبووە و هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.

 

هەواڵ:KNN

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستیندا "بێ سودە" و ڕەنگە ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر حیزبوڵا و دوپاتیشیكردەوە "هەرگیز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی نەبووە و  ڕەنگە هەرگیز نەشبێت، چونکە هەمووان شەڕ بۆ شەرعیەت دەکەن".

 


باسی لەوەشكرد ئەوەی لەناوچەكەدا روودەدات ئاژاوەو پشێوییەو ئەمریكاش كامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا دەكات و دوپاتیشیكردە "ئیسرائیل هاوپەیمانێکی گرنگە، ئەمریكا ساڵانە بە 4 بۆ 5 ملیار دۆلار پشتگیری دەكات . ئیسرائیل جێگەی تایبەتی لە دڵی ئەمریکادا هەیە.

187 جار خوێندراوەتەوە