كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاریی ئەمریكی: دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق دەبێت

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 21/09/2025
ئابوری
+
-

کۆمپانیای S&B Global Commodity Insights کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ ڕاوێژکاری وزە پێشبینی دەکات بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت ببێتە هۆی فشارە داراییەکان کە ڕەنگە عێراق ناچار بکات خەرجییە گشتییەکان کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری ئابووری و سیاسی وڵاتەکە دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

وەك لە ڕاپۆرتی كۆمپانیاكەدا هاتوە ؛ دابەزینی نرخی نەوت مەترسییە داراییەکان بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا زیاتر دەکات و ئەگەری دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گەورە و پڕۆژەی بیناسازی لەو وڵاتانە زیاد دەکات".

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە وڵاتانی وەک عێراق، كە داراییەكی ناسەقامگیری هەیە  زۆرترین کاریگەری ئەم بارودۆخانەیان لەسەر بێت، چونکە کەمبوونەوەی داهاتی نەوت دەتوانێت ناچاریان بکات خەرجییە گشتیەکان کەمبکەنەوە، ئەوەش ئەگەری نائارامی ناوخۆیی و ململانێکان زیاد دەکات كەئەوەش راستەوخۆ مەترسی لەسەر سەقامگیری سیاسی دروست دەکات".

 

 جەختیشكراوەتەوە "كە نرخی نەوت لەئێستادا دابەزیوە بۆ نزیکەی 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا عێراق پێویستی بەوەیە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 95 دۆلار بێت بۆ ئەوەی  هاوسەنگکردنی بودجەی گشتی خۆی بەبێ ئەوەی کورتهێنان تۆمار بکات رابگرێت.

361 جار خوێندراوەتەوە