وەزارەتی دارایی لێخۆشبونی ٪15ی قەرزی بۆ چەند سێکتەرێک دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
01:00 - 21/09/2025
ئابوری
+
-


دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و سودمەندبون لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتەکەیان، لێخۆشبونی قەرزی پێشینەی بە ڕێژەی ٪15 بۆ (خانوبەرە، نیشتەجێبون کشتوکاڵی پیشەسازی و گەشتوگوزار) دەرکرد.


ئابوری: KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیندراوێکدا، لێخۆشبونی قەرزی بۆ چەند سێکتەرێک ڕاگەیاند .



لە ڕاگەیەنداراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوە؛ بە گوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 10 ) ی ساڵی 2015، ڕێژەی لێخۆشبونی  ٪15ی قەرزی پێشینە بۆ هەریەکە لە سێکتەرەکانی (خانوبەرە، نیشتەجێبون کشتوکاڵی پیشەسازی و گەشتوگوزار) دەرکرد.



ئاماژەیان بەوەشکردوە ئەم بڕیارە بە مەبەستی کارئاسانییە بۆ هاوڵاتییان، تا زیاتر سودمەند بن لە پێشینەکانی سەر بەبانکەکانی وەزارەتەکەیان.



دەشڵێن؛ کار بەم بڕیار دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، واتە ڕێکەوتی 31-12-2025 و  پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەم ڕێنماییە دەرکراوە.





264 جار خوێندراوەتەوە