عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 22/09/2025
ئابوری
+
-

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ) پابەندبوونی عێراقی بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و چوارچێوەی ئۆپێک+ دوپاتكردەوە و رایگەیاند: عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی بنەڕەتی و خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت .

 

هەواڵ:KNN

شەتری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند:  عێراق بە تەواوی پابەندە بەو خاڵانەی کە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەسەری ڕێککەوتوون، لەنێویاندا پلانی قەرەبووکردنەوەی زیادبوونی پێشوو، بەو پێیەی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر دۆخی بازاڕی نەوتی جیهانی و هاوسەنگی دابینکردن و خواستن.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ)  "داتای سەرچاوە لاوەکییەکان، کە ئاماژەیەکی جێی باوەڕپێکراون بۆ پێوانەکردنی ئاستی بەرهەمهێنان، پشتڕاستی ئەو پابەندبوونە بەرزەی عێراق دەکاتەوە، کەئەوەش  بە شەفافیەت و پیشەی و بەڵگەكراو ڕاگەیەندراوە

31 جار خوێندراوەتەوە