هەسەدە: بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارانی دیمەشق هێرش کرایە سەر هێزەکانمان

KNN : Kurdish News Network
06:58 - 20/09/2025
کوردستان
+
-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" ئاشکرای دەکات کە بە فڕوکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق کراونەتە ئامانج و هێزەکانیان بە توندی وەڵامیان داوەتەوە.

هەواڵ:KNN

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لە ناوچەی دێرحەفەر کردە ئامانج. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێ نەکەوتەوە.

دەشڵێت" هێزەکانمان دەستبەجێ بە لێدانی ورد وەڵامیان دایەوە بۆ سەر سەرچاوەکانی هێرشەکە، بەدەستهێنانی لێدانی پشتڕاستکراوە کە دەستدرێژکارانی ناچار کرد پاشەکشە بکەن.

هەسەدە ئاشکراشی دەکات کە هێزەکانمان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر هێرشێک دوپات دەکەنەوە و وەڵامدانەوەمان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پێگە و شەڕڤانانمان بدات.

61 جار خوێندراوەتەوە