ماڵپەڕێکی ئەمریکی
ئاشکرای دەکات کە قەتەر بۆ ئەوەی رۆڵی
نێودەگیری لە رێککەوتنی ئاشتی غەززە بگێرێت، داوای کردوە ئیسرائیل داوای لێبوردنی لێبکات.
هەواڵ : KNN
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی
ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، کە قەتەر بۆ ئەوەی ئەوەی
ڕۆڵی خۆی لە نێوەندگیریکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەغەززە دەستپێبکاتەوە، داوای کردوە
ئیسرائیل بە ئاشکرا داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو هێرشەی کە دۆحەی پایتەختی کردە
ئامانج پێش.
ئەمەش دوای ئەوەی
قەتەر لە ڕۆڵی نێوەندگیری پاش هێرشەکەی ئیسرائیل کشایەوە و پێی وایە بەبێ نێوەندگیری
قەتەر، ئیدارەی ترەمپ زۆر بەزەحمەت دەگاتە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی دیلەکان و کۆتاییهێنان
بە شەڕەکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی
ئەکسیۆس، پێشکەشکردنی داوای لێبوردن لەم کاتەدا پاشەکشەیەکی سیاسی زۆر هەستیار دەبێت
بۆ ناتانیاهۆ و هاوپەیمانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکەی، بەڵام سەرچاوەیەک ڕوونیکردەوە قەتەرییەکان
ئاگاداری ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ناو ئیسرائیلن و ئامادەن نەرمی نیشان بدەن لە دەربڕینی
داوای لێبوردن.
لە هێرشەکەی ئیسرائیل
کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕویدا، پێنج ئەندامی حەماس و ئەفسەرێکی ئەمنی قەتەری کوژران
و سەرجەم سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەکە ڕزگاریان بوو. ئەوە یەکەمجارە ئیسرائیل هێرشی
ئاسمانی بۆ سەر وڵاتێکی کەنداو ئەنجام بدات، ئەمەش گۆشەگیریی ناوچەیی ئیسرائیلی زۆر
توندتر کردوە.
170 جار خوێندراوەتەوە