کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە و خۆڵبارینیش کۆتایی دێت

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 20/09/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، خۆڵبارین تا دوانیوەرۆی ئەمرۆ بەردەوام دەبێت، و دواتر کەشەکە سەقامگیر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش بە 35 پلە لە گەرمیان دەبێت.

هەواڵ:KNNC

 
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.

سەبارەت بە کەشی سبەینێش کەشانسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێکی کەم و پلەی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕونادات.

بۆ ئەمڕۆش بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیەیە؛
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی




25 جار خوێندراوەتەوە