البغداد الیوم: بەنداوەکانی هەرێم لە خراپترین بارودۆخدان

KNN : Kurdish News Network
05:28 - 20/09/2025
کوردستان
+
-

ماڵپەڕی البغداد الیوم پشتڕاستی کردەوە کە باس لە زیادبونی ئاو لە تورکیاوە تا ئێستاش تەنیا لەسەر وەرەقەیە و هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینەی لەسەر بەنداو و ڕوبارەکانی ناوخۆی عێراق نییە و دەشڵێت" بەنداوەکانی هەرێمیش لە خراپترین بارودۆخدان".

 

هەواڵ: KNN

ماڵپەڕی البغداد الیوم لە زاری شارەزایەکی ئاو بڵاویکردوەتەوە کە دۆخی بەنداو و ڕوبارەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش دهۆک و ڕوباری زاب و بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، هێشتا وەک خۆیەتی و لە خراپترین بارودۆخدایە، هەروەها ئاستی ئاویش بەهیچ شێوەیەک زیادی نەکرووە".

 ئاماژەی بەوەشکردوە" لێدوانەکان سەبارەت بە کردنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە هێشتا ڕەنگن لەسەر کاغەز".

 دەشڵێت"  قسەکردن لەبارەی بارانبارینی لە ئەم مانگەدا هەڵەیە و ئەگەری یەکەم شەپۆلی بارانبارین له سەرەتای مانگی تشرینی دوەمدا هەیە ، ئەمەش واتای شکستی پلانی کشتوکاڵی زستانه به تایبەت بۆ بەرهەمی گەنم و جۆ، و پێویستە حکومەت ڕێوشوێنی لەبەرانبەر  تورکیادا بگرێتەبەر".

ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە (18ی ئەیلولی 2025) ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی هەینیەوە دەست بە ئازادکردنی ئاو بۆ عێراق دەکات.

بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی تەکنیکی، ناتەبایی نێوان ڕاگەیاندنی تورکیا و واقیعی مەیدانی ئاماژەیە بۆ قەیرانی ئاوی بەردەوام لە عێراق و تەحەدای جددی بۆ حکومەت دروست دەکات لە ڕزگارکردنی وەرزی کشتوکاڵی داهاتو و چارەسەرکردنی بەڵێنەکانی تورکیە بە شێوەیەکی کردەیی و بەرجەستە.

133 جار خوێندراوەتەوە