بزوتنەوەی
گۆڕان لە شاری سلێمانی، دیداری گۆڕانخوازانی ڕێکخست و لە دیدارەکەدا چەند
راسپرادەیەک گەڵەڵە کرا و جەختیان لە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانس کردەوە وئاماژەیان
بەوەشکردوە ئەم دیدارە وەک هەوڵێکە بۆ رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە،
بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 1400 گۆڕانخواز و ڕێکخەری
گشتی بزوتنەوەکە دیداری گۆڕانخوازانی ڕێکخست.
ئەم دیدارە بە مەبەستی هەنگاونان بو بۆ قۆناغێکی نوێ و دەستپێکێکی نوێ و ئاڵای
کوردستان کرابوە دروشمی سەرەکی دیدارەکە، لە دیدارەکەدا دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم دیدارە هەوڵێكە بۆ رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان و پرۆژەیەكی بەهێزە، بە ئیرادەو بڕوابەخۆبوونێكی بەهێزەوە دەستی هاوکاری بۆ هەموان درێژ دەکەین.
وتیشی پاشەكشەی كاتی بزووتنەوەی گۆڕان بە پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانەوە دیارە و دەركەوت بەدیلی گۆڕان هەر گۆڕانە.
جیا لە ڕێکخەری گشتی، جڤاتی نیشتمانی و پێشمەرگە دێرینەکان و ئافرەتان و گەنجانی
گۆڕان وتاریان پێشکەشکرد و دوای گەڵاڵەکردنی چەند راسپاردەیەک لە لایەن وتەبێژی
بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.
لە دیدارەکەدا چەند بڕیارو راسپاردەیەك گەڵاڵەكرا لەوانە:
1- خۆئامادەكردن
بۆ بەستنی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان بە چاودێری رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی
عێراق.
2- بەسەرپەرشتی
دانا ئەحمەد مەجید لیژنەیەک پێكدەهێندرێت بۆ كۆكردنەوەو سەرەنجی هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان
3-داڕشتنەوەی
نەخشە رێگای سیاسی و گوتاری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان.
65 جار خوێندراوەتەوە