بزوتنەوەی گۆڕان لە
هەنگاوێکی نوێیدا بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دیداری گۆڕانخوازان بەئامادەبونی زیاتر
لە 1400 گۆڕانخواز بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ؛ KNNC
ئەمڕۆ 20 ی ئەیلول، لەشاری سلێمانی دیداری
گۆڕانخوازان بە ئامادەبونی زیاتر 1400 گۆڕانخواز بۆهەنگاونانی قۆناغێکی نوێ ودەستپێکێکی
نوێ بەڕیوەدەچێت وئاڵای کوردستان کراوەتە
دروشمی سەرەکی دیدارەکە هەر گۆڕانخوازێک بۆ دەستپیکردن وخۆنوێکردنوەی بزوتنەوەکە
بە ئاڵای کوردستان بەشدار دەبێت .
پەیامنێری کەی ئێن
ئێن ئاماژەی بەوەکرد، کە لەنێو دیدارەکە وتاری دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان وجڤاتی نیشتمانی وپێشمەرگە دێرینەکان و ئافرەتان وگەنجانی گۆڕان
پێشکەشدەکرێت .
هاوکات، رۆڤان
سەروەت هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆران دەربارەی دیداری گۆڕانخوازان بە کەی ئێن ئێنی
وت،ئەمە نە کۆنفرانسە ونەپلینیۆمە بەڵکو دیداری بەرفراوانی گۆڕانخوازانە بۆ
نوێکردنەوەوخۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاری بۆ قۆناغەکانی داهاتو و ئەم دیدارە گوێ لە
هەومو ڕاوبۆچونەکان وسەرنجێک دەگیرێت لە چوارچێوەی نوسین پاشان لە سندوقێکەوە بۆ ئەوەی
گۆڕان لە ئایندەدا خۆی چۆن ئامادە بکات بۆ بەستنی کۆنفرانس .
هەڵسوڕاوان جەخت
لەوەدەکەنەوە ،هەموکات گۆڕان لەگەڵ نەهامەتی وبەرەی خەڵکدا بوە وهاوڵاتیان پێویستیان
بە گۆرانە بێتەوە ناو ساحەکە.
53 جار خوێندراوەتەوە