هەسەدە لە روبەروبونەوەی داعشدا، کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی و برینداربونی دوانی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 20/09/2025
کوردستان
+
-


هەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ‌هێرشی چەکدارانی داعش لە دێرەزور، ئەندامیکی هێزەکانیان کوژاروە و دوانی دیکەش بریندار بون، ئاماژەیان بەوەشکردوە تیرۆرستانی داعش بە ماتۆپرسکیل هێرشەکەیان ئەنجامداوە

هەواڵ:KNNC

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریا دیموکرات(هەسەدە) رایانگەیاندوە لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی تیرۆریستی شانەیەکی داعش بۆ سەر یەکێک لە دەورییەکانیان، کە کاری ئاسایی خۆیان ئەنجامداوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە شارۆچکەی موحەیمیدە، لە لادێی ڕۆژئاوای دێرەزور، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشکراوەتە سەریان.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانیان  کوژراون و دوو کەسیتریشیان برینداربو و جەکدارەکان لە رێگەی ماتۆڕسکیلەوە هێرشیان کردوەتە سەریا و بە بەکارهێنانی دۆشکە  شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانیان و شانەکەی داعشدا ڕویداوە.

هەسەدە دەشڵێت؛ ئەم هێرشە بەشێکە لە هەوڵە بێهودەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکانیان، بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشو لە سوریادا دروست بوە.

34 جار خوێندراوەتەوە