سەرۆککۆماری
ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە کە رۆژئاوا ناتوانێت تاران رابگرێت و دەڵێت" هێرشە سەربازییەکان
ڕێگریمان لێناکەن لە دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان".
هەواڵ: KNN
مەسعود پزشکیان،
سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژئاوا "ناتوانێ" تاران ڕابگرێت
و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی “هەرگیز تەسلیم نابێت".
ئاژانسی هەواڵی
تەسنیم لە زاری پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران وتی: هێرشە سەربازییەکان ڕێگریمان لێناکەن
لە دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان.
ناوبراو لە وەڵامی
هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی سزاکان بۆسەر ئێران وتیشی:
ڕۆژئاوا ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات. ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەوان نەتەنزیان کردە
ئامانج، بەڵام بێ ئاگان لەوەی دەست و کەسانێک هەن کە نەتەنز دروست دەکەن و ئەوەی لە
نەتەنز گرنگترە، بەردەوامیش دەبن لە دروستکردنی."
هەر لەو چوارچێوەیەشدا،
کازم غەری بابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە هۆشداری دا کە ئەگەر گەمارۆکانی
ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بکرێن (لە ماوەی هەفتەیەکدا)، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە بە تەواوی ڕادەگیرێت.
116 جار خوێندراوەتەوە