گۆڤاری SubTel Forumی ئەمریكی بڵاویكردەوە؛ كە عیراق لەهەوڵدایە بۆ
ئەوەی لەناوچەكەدا ببێتە سەنتەری گواستنەەی داتای ئینتەرنێتی جیهانیی لەرێگەی
پرۆژەكانی كێبڵی ژێردەریایی.
هەواڵ:KNN
گۆڤارەكە لەراپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە؛ عیراق لەڕێگەی پرۆژەكانی كێبڵی ژێردەریایی ڤالكۆن و جی پی ئای ، باشوری
خۆرهەڵاتی ئاسیا بەئەوروپاوە دەبەستێتەوەو ئەوەش بەخاكی عێراقدا تێپەڕدەبێت.
محەمەد حلو بەرێوەبەری گشتی گەیاندن لەبەسرە بەگۆڤارەكەی راگەیاندوە؛
ئەو دەشتپێشخەریەی عیراق سەروەری دیجیتاڵیی بۆ عیراق بەهێز دەكات و لەهەمان
كاتیشدا پشتیوانی لەئاسایشیی ئەلەكترۆنی دەكات و دەرگا لەبەردەم وەبەرهێنانی
جیهانیی لەبواری سەنتەرەكانی داتاو ژێرخانی دیجیتاڵی دەكاتەوە.
94 جار خوێندراوەتەوە