بەرپرسانی ئەمنی عێراق ئاشکرایانکردوە کە عێراق
47 هاوڵاتی هاوڵاتی فەرەنسی لە رۆژئاوای کوردستان وەرگرتوەتەوە و ئەندامی ڕێکخراوی
تیرۆریستی داعش بون، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە لەزاری سێ بەرپرسی
ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییە فەرەنسییانەی ئاماژەیان پێکراوە ڕەوانەی
دەزگای دادوەری عێراق دەکرێن بۆ ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی بکرێن.
بەوتەی ئەو بەرپرسە عێراقیانە، "ئەم هاوڵاتییە
فەرەنسییانە لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگیراون، لەنێو
نزیکەی 9 هەزار کەسدا کە تۆمەتبارکراون سەر بە رێکخراوی داعش بن و لەلایەن هێزەکانی
سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون، پێش ئەوەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر ڕادەستی عێراق
بکرێنەوە. پێشتر گواستنەوەیان ڕانەگەیەندرابو".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێشتا نەیتوانیوە
پەیوەندی بە بەرپرسانی فەرەنساوە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری".
ئەمە یەکەمجار نییە هاوڵاتییە فەرەنسییەکان کە
تۆمەتبارن سەر بە رێکخراوی داعش بن لە سوریاوە رادەستی عێراق بکرێنەوە بۆ دادگاییکردن،
لە ساڵی ٢٠١٩شدا عێراق ١٣ هاوڵاتی فەرەنسی بەهەمان تۆمەت لە سوریا وەرگرتەوە.
53 جار خوێندراوەتەوە