بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان لەسەر
ناکۆکی نێوان دو برا بۆ گواستنەوەی گۆڕی باوکیان، یەکێکیان کوژرا.
هەواڵ: KNN
ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەکی ئەمنی
لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند" گەنجێک
لەسەر گواستنەوەی گۆڕی باوکیان، براکەی خۆی کوشتوە".
ئەو سەرچاوەیە بە شەفەق نیوزی وتوە" ڕوداوەکە دوای ئەوە ڕویداوە کە دەمەقاڵەی زارەکی
نێوان دو برا لەسەر گواستنەوەی گۆڕی باوکیان پەرەی سەندوە، ناکۆکییەکە بوەتە هۆی ئەوەی
یەکێکیان تەقە لە یەکێکی دیکە بکات، کە لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد"هێزە ئەمنییەکان دوای گەیشتنیان
بە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە
بۆ بەشی پزیشکی دادوەری".
454 جار خوێندراوەتەوە