لەگەڵ دەستپیکردەنەوە خوێندن و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، هاتنە ناوەی
بارهەڵگرەکان بۆ ناو شار و بۆ سەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە کاتژمێر 7:30 بۆ
8:30 قەدەغەیە، جگە لە رۆژانی هەینی.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوجۆی سلێمانی ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وتێیدا هاتوە؛ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە
ناوەندەکان، بۆ ساڵی نوێ هاتنە ناوەی بارهەرڵگر بۆ ناو شار و بازنەی مەلیک مەحمود لە کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 قەدەغە دەکرێت.
ئەم بڕیارەی هاتوچۆ لە رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 21-9-2025 دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە و هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت ئەمە بە مەبەستی کەم کردنی لۆد، قەرەباڵغی، گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ
دراوە و لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە چیبەجێ دەکرێت.
داواش لە
شۆفێران دەکەن کە پابەند بن بە بڕیارەکە و هەر شۆفێرێکیش سەرپێچی بکات، ڕوبەروی سزای یاسای دەبێتەوە.
هاتوچۆی
سلێمانی داواشی کردوە تەواوی شۆفێران لەکاتی شۆفێریدا ڕەچاوی خێراییان بکەن بە
تایبەتی لەو شوێنانەی ناوچەی نیشتەجێبون و ناوەدنی خوێندنن، بە مەبەستی سەلامەتی
پیادەڕەوەکان.
602 جار خوێندراوەتەوە