بزوتنەوەی نوجەبا: قودس وەکو هێمای بەرخودانمان دەمێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:38 - 18/09/2025
عێراق
+
-

دوای بڕیاری بە تیرۆریستناساندنی چوار گروپی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە ئەمڕۆ بزوتنەوەی نوجەبا وەڵامی ئەمریکای دایەوە ودەڵێت" سازش ناکەی ن وپاشگەز نابینەوە لەسەر رێگەی ئیمامان و شەهیدان و قودسیش وەکو هێمای بەرخودانمان دەمێنێتەوە."

هەواڵ:KNN

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر بە تیرۆریستناسینی پێنج گروپی عێراقی، عەبدولقادر کەربەلائی، یاریدەدەری سەربازی  بزوتنەوەی نوجەبا لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس نووسیویەتی)، جەختی لەوەکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک سازش ناکەن وپاشگەز نابنەوە لەسەررێگەی " ئیمامان و شەهیدان".

کەربەلائی راشیگەیاندوە" هەرچۆنێک دەتانەوێت پۆلێنمان بکەن و هەرچی دەتانەوێت لەبارەمانەوە بیڵێن، سوێند بە خودا دەستبەرداری رێگەی حەق، دادپەروەری، سەربەرزی و کەرامەت نابین و قودسیش وەکو هێمای بەرخودانمان دەمێنێتەوە."

دەشڵێت " پیلانەکانتان بگێڕن و هەوڵی خۆتان بدەن، هەموو بڕیارەکانتان لەژێر پێماندان و هیچ بەهایەکیان نییە."

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  چوار گروپی عێراقی( نۆجەبا ، کتایب الشهداء،   ئەنساروڵا الاوفیه و کتائب امام علی) خستە ناو لیستی رەشەوە و دوپاتی کردەوە کە ئەم کارە له چوارچێوه ی یاداشتنامه ی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکایەتی ژماره (2)ی سەڕۆک کۆمارییه که له لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە دەرچوه و تیایدا به کارهێنانی زۆرترین گوشار بۆ سەڕ ئێران بۆ پچڕاندنی دارایی ڕژێم و بریکارەکان و هاوبەشەکانی دیاری کردوه .

990 جار خوێندراوەتەوە