بانکی ناوەندیی ئەمریکا سودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمکردەوە ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەبو.
هەواڵ: KNN
بڕیارەكەی بانكی ناوبراو راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروستكردو دایبەزاند بەجۆرێك ئێستا نرخی زێڕ بەڕێژەی 1% دابەزی
لەكاتێكدا پێش بڕیارەكە نرخەكەی لە 3707 دۆلار بوو بەڵام ئێستا بوەتە 3657.4 دۆلار.
هەروەها نرخی یەک
ئۆنسە زیو بەڕێژەی 3.18% دابەزی و گەیشتە 41 دۆلار و 550 دۆلار.
لەگەڵ ئەو هەنگاوەیدا بانكی ناوەندیی ئەمریكا راشیگەیاند: بەپێی ئاماژەکان
لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، گەشەی چالاکییە ئابورییەکان کەمێک سست بوو بۆیە ئەگەر مەترسی دروست ببێت و پێویست بکات، ئەوا
ئامادەن سیاسەتی نەختینەیی بگۆڕن و لایخۆشیەوە جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا
ڕایگەیاند، پرۆسەی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود هاوشێوەی بەڕێوەبردنی مەترسییە، مەرج نییە
دەستپێکی پرۆسەی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بەردەوام بێت.
هەر لەگەڵ بڕیارەكەشدا ، بانکی ناوەندی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابوری
لە ساڵی 2025 دا لە 1.4% بۆ 1.6% بەرزکردەوە.
لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە یەكەمین جارە بانکی ناوەندیی
ئەمریكا ڕێژەی سوودی بانکیی دابەزاند، كەئەوەش پەیوەندی بە کەمبوونەوەی هەلی کار و
مەترسییەکانی زیادبوونی هەڵاوسانەوە هەیە .
1276 جار خوێندراوەتەوە