پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە وخۆڵبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:22 - 18/09/2025
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکان سەبارەت بە کەشی سبەی دەخاتەرو  و  جەخت لە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکاتەوە  ئاشکرای دەکات کە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەواڵ: KNN

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە" سبەی هەینی 19/9/2025 ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەورێکی کەم ، لەئەنجامی گەیشتنی بارستە هەوایەکی سارد".

ئەو کەشناسە ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەکان بە ڕێژەی 6 تا 8 پلەی سەدی نزمدەبنەوە .

وتیشی"  بای رۆژئاواو و باشوری رۆژئاوا لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بە خێرای 15 تا 45 کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی خۆڵبارینیش ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و چری خۆڵبارینەکە زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین وە لەناوچەکانی پاڕێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و پاڕێزگای هەولێر کاریگەری کەم و لاواز ئەبێت ".

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشدا کە، شەپۆلێکی بارانبارینیش ناوچەکانی باکوری کوردستان ئەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی هەینی 19/9/2025
سلێمانی 29 پلە
ھەولێر 31 پلە
دھۆک 30 پلە
ھەڵەبجە 31 پلە
کەرکوک 35 پلە
ئیدارەی گەرمیان 36 پلە
ئیدارەی راپەرین 30 پلە
ئیدارەی سۆران 28 پلە
ئیدارەی زاخۆ 31 پلە

317 جار خوێندراوەتەوە