ئۆجالان: ڕێبازی پڕۆسەی ئاشتی گەیشتوەتە قۆناغی چارەسەری یاسایی

KNN : Kurdish News Network
07:10 - 17/09/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ نوسینگەی یاسایی سەدە لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەی پارێزەرانی ئەبدوڵا ئۆجەلانی لە زیندانی ئیمرالی ئاشکرا کرد.

هەواڵ:KNN

نوسینگەی مافی مرۆڤی سەدە لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کردوە کە  ئۆجالان پێی وتون" ڕێبازی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی گەیشتوەتە قۆناغی چارەسەری یاسایی."

دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی یاسایی سەدە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی 15ی ئەیلولی 2025، دوای شەش ساڵ زیندانیکردن لە زیندانی ئیمرالی، پارێزەرەکانمان لەگەڵ رێبەر ئۆجالان  کۆبونەوە. ئێمە زانیاری گشتگیرمان سەبارەت بە دۆخی یاسایی خۆیان و داواکارییە یاساییە بەردەوامەکانیان لە میکانیزمە دادوەرییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکاندا پێبەخشین. بەم شێوەیە دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا دوای ماوەیەکی زۆر گوێبیستی بۆچون و پێشنیارەکانیان بین. جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانمان زۆر بەهێز و ئیرادە زانی و سەردانی پارێزەرەکانمان بۆ ئیمرالی لە دوای ساڵی 2019 زۆر گرنگ و مانادار بو. خۆی مانای بەخشی.

بەم دیدارە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراندنی یاسای دیموکراسی مەرجێکی پێویستە بۆ دەوڵەتێکی ستاندارد و لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پرۆسەیە.

رێبەر ئۆجالان ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ئێستا گەیشتوەتە قۆناغی چارەسەری یاسایی. باسی لەوەشکرد، لەماوەی پڕۆسەی سەد ساڵەدا کورد هەمیشە لەدەرەوەی بازنەی یاسا ماوەتەوەو زۆر کاری کردوە بۆ نەهێشتنی دوژمنایەتی یاسا بەرامبەریان. ناوبراو ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی نەتەوەیەکی دیموکراسیدا، بڕیاریان داوە پێکەوە بژین و پڕۆژەیەکیان بۆ کۆمارێکی دیموکراسی هەبێت. هه ڕوه ها ئاماژەی به وه کرد که له و چوارچێوه یه دا لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و کولتوری زۆر له مەسەلەی کوردا هەیە و له م قۆناغه دا چارەسەری یاسایی و له نێویشیاندا یاسای کاتی پێویسته ،  ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا کە دەتوانرێت وەک پرۆسەیەکی ئینتقالیش وەسف بکرێت، ئۆجالان دەیەوێت و هیوادارە سەردانی پارێزەران وەک نیشانەیەک بۆ کردنەوەی دەرگا بەڕووی یاسادا سەیر بکرێت.

بەرپرسیارێتی سەرەکی هەرکەسێک کە باوەڕی بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی هەیە، نیشاندانی ڕێبازێکە کە لەگەڵ ڕۆڵ و پەیامی ئۆجالاندا بگونجێت. بەم بۆنەیەوە جەخت لەوە دەکەینەوە کە “مافی هیوا” کە لە کارنامەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپادایە، جارێکی دیکە  لە یاسای تورکیادا هاتوەتەوە بەرباس  و هەنگاوە ئەرێنییەکانی لەم بوارەدا هەنگاوێکی کۆنکرێتی دەبێت بەرەو دامەزراندنی یاسای دیموکراسی. لە کۆتاییدا ئۆجالان سڵاوی قوڵی خۆی دەگەیەنێتە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا، بە هەمو ئەو کەسانەی چاویان لێی بوە و هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی هەیە و لەو بوارەدا  کار دەکەن.

179 جار خوێندراوەتەوە