یەكێتی ئەوروپا پێشنیاز دەكات بازرگانیكردن لەگەڵ ئیسرائیل رابگیرێت

KNN : Kurdish News Network
03:29 - 17/09/2025
جیهان
+
-

كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشنیازیكرد رێككەوتنە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بەهۆی جەنگی غەززەوە رابگرێت،هەرچەندە ئەو پێشنیازە پشتیوانی تەواوی ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا بەدەستناهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە بڕیار.

 

هەواڵ:KNNC

لایخۆشیەوە كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا پێشنیازیكرد گورزە سزایەك لەسەر دوو وەزیری ئیسرائیلی و ئەندامانی حەماس و جولەكە نشینەكاندا بسەپێنرێت.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا پاپا لاوونی چواردەیەم پاپای ڤاتیكان پشتیوانی كردنی خۆی بۆ خەڵكی غەززە دوپاتیكردەوەو رایگەیاند؛ بۆجارێكی تر فەڵەستینیەكان لەدۆخێكی ناهەمواردا ئاوارەو دەربەدەر دەكرێن.

 

داواشیكرد كە ئاگر بەست بكرێت و بارمتەكان ئازاد بكرێن و چارەسەرێكی دیپلۆماسی بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوەو رێزی تەواویش لەیاسا مرییە نێو دەوڵەتیەكان بگیرێت.

66 جار خوێندراوەتەوە