دەزگای ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی
فەلەستین ڕایگەیاند بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتەکە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت
و هێڵی زەمینی لە کەرتی غەززە و پارێزگاکانی باکوری غەززە پچڕاوە، هۆشداریشیداوە
لە نەمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ڕێکخستنی
پەیوەندییەکانی فەلەستین بڵاویکردوەتەوە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
بۆسەر کەرتەکە و بە ئامانجگرتنیانەوە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی پچراون.
ئەم پچڕانەی پەیوەندییەکان
هاوکات بو لەگەڵ هۆشدارییەکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە سەبارەت بە وەستانی
تەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی بەهۆی نەمانی سوتەمەنی و رێنەدانی
ئیسرائیل بۆ دابینکردنی.
وەزارەتی تەندروستی لە
ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە؛ ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بە مەبەست هەوڵەکانی ڕێکخراوی تەندروستی
جیهانی بۆ هێنانی سوتەمەنی بۆ ناو نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە پوچەڵ دەکاتەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە ئیسرائیل
هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە چرکردوەتەوە و رایگەیاندوە زیاتر لە 150 باڵەخانەیان
کردوەتە ئامانج، تەندروستی غەززەش ئاماری
کوژاروەکانی لەو دو رۆژەدا بڵاوکردوەتەوە و جگە لە برینداربون زیاتر لە 130 کەس کوژراون.
50 جار خوێندراوەتەوە