بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق، وڵاتی فەڕەنسا چەند وڵاتێکی پێشنیاز کردوە و یەکێک لەوانە عێراقە و لەوێش هەرێمی کوردستانی دەستنیشان کردوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی
رەسمی سوریا(سانا)، دوێنێ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە؛ وەزارەتی دەرەوەی فهرەنسا پێشنیازی بۆ دیمەشق و
هەسەدە کردوە کە کۆبوەوە دواخراوەکەی نێوانیان کە بڕیار بو لە پاریس ئەنجامبدرێت دەستپێبکەنەوە وبیبەنە وڵآتێکی دیکە
بۆ ئەو
مەبەستەش چەند وڵاتێکی پێشنیاز کردوە لەوانە سعودییە و ئوردن یاخود هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی
زانیارییەکان، حکومەتی سوریا جەخت لە
ئەنجامدانی کۆبونەوەکە دەکات لە دیمەشق، بە بەهانەی ئەوەی کێشەکانی لەگەڵ هەسەدەدا ناوخۆیین و دەبێت لە
ناوخۆ وڵآتیشدا جارەسەر بکرێن.
سەرچاوەیەکی
نزیک هەسەدەش ڕایگەیاندوە؛ گفتوگۆکانی نێوان
دیمەشق و هەسەدە پیش ئەنجامنەدانی
کۆبونەوەکەی پاریس ڕاگیرابو بە هۆی کۆنفرانسی پێکهاتەکان کە هەسەدە لە شاری حەسەکە
رێکیخستبو.
ئەو سەرجاوەیە
ئەوەشی خستوەت رو، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆدەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە ئارادا نییە، بەڵام پەیوەندیییەکان
بەردەوامە لە نێوان هەردولادا، بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچیت و پاریزگاری
لە هەماهەنگی نێوانیان بکەن.
35 جار خوێندراوەتەوە