بەپێی راپۆرتە نێو دەوڵەتییەكان تەنیا لە 19.2% ی عێراقییەكان
جگەرە كێشن لەكاتێكدا ئوردنییەكان رێژەكەیان گەیشتوەتە 36.3%.
هەواڵ: KNN
ماڵپەڕی جیهانیی worldpopulationreview ژمارەیەك داتاو زانیاری
لەبارەی ئاست و ڕێژەی جگەرە كێشان لەوڵاتانی عەرەبی بڵاوكردوەتەوە كەتیایدا عیراق
لەنزمترین ئاستدایەو تەنیا لە 19.2% ی عێراقییەكان جگەرە كێشن .
ماڵپەڕەكە بەم جۆرە وڵاتەكانی ڕیز بەند كردووە :
ئوردن لە 36.3%
لوبنان لە 34.1%
میسرلە 25.8%
جەزائیرلە 21.1%
یەمەن لە 20.6%
كوەيت لە 20%
تونس لە 19.5%
عێراق لە 19.2%
سەبارەت بە کاریگەرییە
تەندروستییەکانی جگەرەکێشان، ئاماژە بەوەكراوە كە دوای تەنها یەک خولەک لەجگەرە
كێشان، خانەکان دەست دەکەن بە توشبوون بە زیان کە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت، و کۆکە دەست پێدەکات. بەکتریا سودبەخشەکانی ناو دەم دەمرن،
لە ئەنجامدا بۆنی ناخۆشی دەم. ڕوپۆشێکی زەرد لەسەر ددانەکان دروست دەبێت و لێو و
پووک و قوڕگ وشک دەبنەوە. 14 گرام دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەهراوی دەچێتە ناو لەش،
بەمەش تەمەنی 11 خولەک کورت دەکاتەوە.
سەبارەت بە مەترسییەکانی
جگەرەکێشان لەسەر منداڵان، دوکەڵی جگەرە و نێرگەلە کاریگەرییەکی جددی لەسەر کۆرپەلە
لە سکی دایکیدا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دابینکردنی ئۆکسجین و زیادکردنی
مەترسییەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە و لەبارچوون و کەمبوونەوەی کێشی منداڵبوون و
کورتی باڵا. هەروەها زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت و توانای سییەکان کەمدەکاتەوە
و دەبێتە هۆی نەخۆشی تەنگەنەفەسی و هەوکردنی درێژخایەن.
72 جار خوێندراوەتەوە