پۆڵەندا داوا
لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەڵێت
بەم نزیکانە تەواوی پۆڵەندییەکان ئێران بەجێدەهێڵن.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکوەزیرانی
پۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکات دەستبەجێ ئیران جێبهێڵن و دەڵێت بەم
نزیکانە هیج پۆڵەندییەک لە ئێران نامێنێت.
ئاژانسی هەواڵی
ڕۆیتەرز لە زاری دۆناڵد توسکەوە بڵاویکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، "دەبێت هەموو
پۆڵەندییەکان دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن"
ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئێران بە تەواوەتی چۆڵدەبێت لە پۆڵەندییەکان و هیج پۆڵەندییەک لەوێ نامێنێت.
سێشەممەی ڕابردوو تاران و واشنتن خولی دووەمی دانوستانەکانیان لە جنێڤ بە نێوەندگیریی عوممان
ئەنجامدا، لە کۆتایی دانوستانەکان رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان،
ئاماژەیان بەوە کردووە هێشتا هەڵوێست و بۆچوونەکان لەیەکتر دوورن....
165 جار خوێندراوەتەوە