ئەمەریکا ئامادەکاری
دەکات بۆ کشاندنەوەی تەواوەتی سەربازەکانی لە سوریا و زیادبوونی گروپەتوندڕەوەکان
و مەترسی پێکدادانیش هۆکاری کشانەوەکەیە.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ
لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا لە ئێستاوە دەستیکردووە
بە کشانەوە لە بنکەی تەنەف لەسەر سنوری سوریا و ئوردن و عێراق و لە بنکەی شەدادی لە
باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ڕۆژنامه ئەمەریکییه
که ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێک له هۆکارەکانی کشانەوە لە سوریا، مەترسی پێکدادانە لەگەڵ چەکدارانی وڵاتەکە، بەهۆی
زیادبوونی گروپە توندڕەوەکان تەنانەت لەنێو سوپادا.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی
ئەمەریکا وتویەتی واشنتۆن پێی وایە حکومەتی سوریا پێشەنگی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆری گرتووە، هاوکات هێزەکانی ئەمریکا توانای وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی پەیوەست
بە داعش لەکاتی پێویستدا دەپارێزن.
بەپێچەوانەوە بەرپرسانی
ئەمریکا و دەرەوە هۆشدارییان داوە کە کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە سوریا
دەتوانێت ڕێکخستنەکانی ئاگربەست لاواز بکات و ڕێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوە
خۆش بکات.
هەموو ئەوانەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی کانوونی دووهەمی ئەمساڵدا دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی لەلایەن ئەفسەرێکی ئەمنی سوریاوە لە شاری پاڵمێرا لە ناوەڕاستی سوریا کوژران....
179 جار خوێندراوەتەوە