عێراق؛ دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
02:36 - 19/02/2026
عێراق
+
-

لە عێراق دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی دەستیپێکرد و هەرێمی کوردستان هێشتا لە قۆناغی ئامادەکردنی لیستدایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ 19ی شوبات وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی موچەخۆران کرد و دوابەدوای عێراقیش ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغداد بکات، سەرباری ئەوەش تا نەناردنی 120 ملیار دینارەکە لە هەرێمەوە بۆ بەغداد، هیچ پارەیەک لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ موچە نانێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی ڕەمەزانداین و پێشبینی دەکرێت بەو ڕێکارانەی ئێستا تا جەژن تەنها یەک موچە دابەشبکرێت..

394 جار خوێندراوەتەوە