عەبادی: پاڵپشتی سودانی دەکەین بۆ وەرگرتنی خولی دوەمی سەرۆکوەزیران

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 13/09/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی هاوپەیمانی ( نەسر)  دەپاتی کردەوە کە هاوپەیمانییەکەی بایکۆتی هەڵبژاردن ناکات و هیچ کاندیدێکیشی کاندید نەکردوە، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ محەممەد شیاع سودانی، بۆ وەرگرتنی خولی دوەمی سەرۆکوەزیران ڕاگەیاند.

هەواڵ: KNN

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی ( نەسر)  بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە" هاوپەیمانی (نەسر) بایکۆتی هەڵبژاردنی نەکردوە، هەروەها کاندیدیشی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر ناوی ئەم هاوپەیمانییەدا کاندید نەکردوە".

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی نەسر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت  بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، ئێمەش بە دەنگی خۆمان پشتگیریان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت، ئێمەش نزیکین لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پاڵپشتی دەکەین بۆ وەرگرتنی خولی دوەمی سەرۆکوەزیران.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی" سودانی یەکەم سەرۆک وەزیرانە لە ناوخۆی عێراقەوە نەک لە دەرەوەی وڵاتەوە  کە وردە وردە بۆ ئەم پۆستە بەرزبوەوە، لە سەرۆک شارەوانییەوە بۆ پارێزگار، پاشان وەزیر پێش ئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمان و دواجاریش سەرۆکوەزیران".

80 جار خوێندراوەتەوە