پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەخت دەکاتەوە
لەوەی ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتوەتە کەمتر لە 2%، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نزمترین
ئاستە لە مێژودا.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، عەلی موحسین ئەلعەلاق،
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندرۆ بەیلی، پارێزگاری بانکی
ئینگلتەرا ئاماژە بەوەکراوە کە هەردولا باسیان لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی
عێراق و بانکی ناوەندی عێراق لە گۆڕینی دیجیتاڵیدا کردوە لەگەڵ سود وەرگرتن لە ئەزمونی
بانکی ئینگلتەرا لە مۆدێرنکردنی دراوی کاغەزی و توێژینەوەکانی لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکان.
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بە "سەرکەوتنی
سیاسەتی دراو لە پاراستنی سەقامگیری ئاستی گشتی نرخ، وەک ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی
دراو"، کردوە و وتی کە "ئاستی هەڵاوسانی ئێستا نزمترین ئاستی مێژوە و گەیشتوەتە
کەمتر لە 2٪"
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، بانکی ناوەندی عێراق
بەشێک لە یەدەگەکانی لە خەزنەکانی بانکی ئینگلتەرادا دەهێڵێتەوە.
158 جار خوێندراوەتەوە