پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، دوای سکاڵای هاوڵاتییەک، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردوە بە تۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینارو نزیکەی 60
مسقاڵ ئاڵتون، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان
بەردەوامە
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوو
شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک و
بەتۆمەتی دزی کردن، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دوو
تۆمەتبار دەستگیركران.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستگیرکردنیان لەلایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی
تاوانی چەمچەماڵ، دەست بەسەر برێک پارەشدا گیراوە.
لە بڵاوکراوکەی
پۆلیسدا هاتوە؛ تۆمەتبارەکان لە دایکبوی
(1999 و 2000) و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە
36 جار خوێندراوەتەوە