بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی كە بۆ داهاتی تاك دەكرێت
لەكۆی 190 دەوڵەتی هەژارعێراق لەڕیزبەندی 76 میندایە.
هەواڵ:KNNC
گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانس
بڵاویكردوەتەوە؛ بەپێی داهاتی تاك لەكۆی داهاتی گشتی ناوخۆی هەر وڵاتێك و توانای كڕینی
هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بژێوی ئەو 190 دەوڵەتەی جیهان كراوە كە عیراق لەڕیزبەندی 76 میندایەو داهاتی ساڵانەی
هەر تاكێكیش نزیكەی 15 هەزار دۆلارەو لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ریزبەندی وڵاتەكەش
ئاستی بژێوی تاك كەمتر دەبێتەوە .
بەپێی هەمان گۆڤار
باشوری سودان هەژارترین ناوچەی جیهانە كە داهاتی ساڵانەی تاك دەگاتە 714 دۆلار و دەوڵەمەندترین
دەوڵەتیش سەنگاپۆرە كە داهاتی تاكی دەگاتە 156 هەزار دۆلارە وئەوەش بەو مانایەیە کە
دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەری 10هێندەی عێراقی هەیە.
190 جار خوێندراوەتەوە