میدیا عێراقییەکان،
بەبێ هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی لەزاری
سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدادەوە بڵاویان کردوەتەوە، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری بەغداد
تەرمی هاوڵاتییەکی بە ڕەچەڵەک ئیتاڵیان دۆزیوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی
ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە، تەرمی هاوڵاتییەکی ئیتاڵی لە ناو هۆتێلێکی
شاری بەغدای پایتەخت لە هەلومەرجێکی نهێنیدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەشکردوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی ئەمنی تەرمی هاوڵاتییەکی ئیتاڵی بەناوی
(ح.ع) لە ناو هۆتێل "ئیتاڵی هاوس" لە ناوچەی ئەلئەرسەت لە ناوەڕاستی بەغدا
دۆزیوەتەوە
بەگوێرەی سەرچاوەکە تا
ئیستا هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە ئیتاڵییەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردوەتەوە.
138 جار خوێندراوەتەوە