نوری مالكی سەرۆكی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ جۆشوا هاريس هەڵسوڕێنەری نوێی كاروباری
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق كۆبوەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێكی
نوسینگەی مالكی لەو دیدارەدا باس لەدواگۆڕانكارییەكانی هەرێمیی و جیهان و هەوڵی
بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەكەدا كراوە .
لەو دیدارەدا سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا "ئامادەیی
عێراقی بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە ئەمریکاشەوە،
لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش" دوپاتكردوەتەوە.
مالكی ئاماژەی
بە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق كردوە ، کە پرۆسەی سیاسی دەخاتە سەر ڕێگای
ڕاست و داواکارییەکانی گەلی عێراق جێبەجێدەكات.
لەبەرامبەریشدا
جۆشوا هاریس هیوای خۆی بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان بەغدا و واشنتۆن دەربڕیوە، لە
پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.
707 جار خوێندراوەتەوە