دوای هۆشدارییەکەی
تەندروستی سلێمانی لەبارەی راگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و وەستانی نەشتەرگەرییە
گشتییەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە، سەرچاوەیەک
لەبانکی ناوەندی هەرێم بە کەی ئێن ئێن ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەکی پارەی کاش لەخەزێنیە
سلێمانیدا بونی نییە.
هەواڵ:KNNC
دوای هۆشدارییەکەی بەرێوەبەری
گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی راگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و وەستانی نەشتەرگەرییە
گشتییەکان لەنەخۆشخانە حکومیەکانی سلێمانی، بەهۆی گرفتی داراییەوە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندی هەرێم بە میدیای کەی
ئێن ئێنی راگەیاند؛ هیچ کێشەیەکی کاش لەبانکەکان و خەزێنەی سلێمانیدا نییە،
جەختیشیکردەوە ئەو کێشەیە پەیوەندی بەتازەکردنەوەی
گرێبەستی کۆمپانیاکانەوە هەبوە کە هەفتەی داهاتو چارە سەر دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، سەرباری ئەو بارگرانیەی حکومەتی عێراق دروستی کردوە لەپێشینەی خەرجیەکان
بۆ کەرتی تەندروستی، ئەوان لەخەرجیەکانی
داهاتی ناوخۆ مانگی رابردو پێنج ملیار و نیو دیناریان بۆ کەرتی تەندروستی لە سلێمانی،
هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین خەرجکردوە.
لەبارەی دۆخی ئێستاشیانەوە
وتویەتی؛ بارگرانی ئێمە ئێستا زۆرە و لە توانای ئەواندا نییە، وتوشیەتی بۆ موچەی
مانگی شەشی ئەمساڵ لەو 120 ملیار دینارەی ڕەوانەی بەغداد کراوە، وەک داهاتی
نانەوتی 68 ملیار دیناری لەداهاتی سلێمانی بوە، ئەمەش وای کلردوە نەتوانن بە باشی سود لە
داهاتی ناوخۆ ببینن.
سلێمانی - بڕیار نامیق
155 جار خوێندراوەتەوە