سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 713
هەزار خوێندکار، دەستپێدەکات.
هەواڵ:KNN
سەمیرە حاجی عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە
خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە میدیای فەرمی سوریای ڕایگەیاند" بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 14ی ئەیلولی 2025 ساڵی نوێی خوێندن لە
ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات و دەرگای خوێندنگەکان ، بە بەشداری 713 هەزار و554
خوێندکار، بکرێنەوە."
سەبارەی بە زمانی خوێندن لە خوێندگەکان ناوبراو ئاشکرای کرد کە
پرۆگرامەکانی خوێندن بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و سریانی دەخوێندرێن و هەر
ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی لەبەرچاو دەگیرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە قوتابییەکان بەسەر 3647 خوێندنگەدا دابەش کراون و 35
هەزار و 513 مامۆستاش سەرپەرشتیان دەکەن.
36 جار خوێندراوەتەوە