ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵوەشانەوەی بڕیاری
ڕیگە پێدانی جەنگی لەعیراق بە دەنگی 261 كۆنگرێسمان بەرامبەر 167 دەنگ پەسەند كرد .
هەواڵ:KNN
ئەمرۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن
رایگەیاند ، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانی
جەنگی عێراقی ساڵی 1991 و 2002ی دەربڕی و ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو هەنگاوە وێستگەیەكی گرنگە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی
نێوان هەردو وڵات.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
كردوەو دەڵێت لاپەڕەیەكی نووو لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات هەڵدەداتەوە
لەسەر بنەمای رێزو بەرژەوەندی هاوبەش ، ئاماژە بەوەشكراوە كە چاوەڕوانن بڕیارەكە
لەلایەن ئەنجومەنی پیرانیشەوە پەسەند بكرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵوەشانەوەی
بڕیارەكەی بە دەنگی زۆرینەی 261 بەرامبەر
167 پەرلەمانتار پەسەند كرد .
ڕوونیشیکردەوە کە "هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانی
جەنگ ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی سیاسی و یاسایی جیاوازە لە واشنتۆن و نوێنەرایەتی دەرفەتێک
دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری لەگەڵ عێراق لەڕووی ئابووری، پەروەردە، وزە و ڕۆشنبیری.
1012 جار خوێندراوەتەوە