یەکەم حزبی ژنان بە فەرمی لە عێراق دامەزرا
وسەرۆکی حزبەکە دەڵێت" لە ساڵی 2023 ەوە دەستی بە رێکارەکانی کردوە ولە
کۆتاییدا توانیوێتی لە 6ی ئایاری 2025 مۆڵەت وەرگرێت و بە وتەی سەرۆکەکەی ئامانج
لێی" وەرچەرخانێکی مێژویی لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی ژنانە لە عێراقدایە".
هەواڵ:KNN
لە چاوپێکەوتنێک
لەگەڵ ماڵپەڕی (باس بلوی) ئەمریکی جیهان ئەلتای، رایگەیاند کە " یەکەم حزبی ژنان لە عێراق، بە ناوی (پارتی ئەلمەودەت)ـم
دامەزراندوە و ئەوە دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژویی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان
لە عێراقدا".
وتیشی" لە
ساڵی 2023، دوای پەسەندکردنی یاسای ئەنجومەنە خۆجێییەکان، دەستیکردوە بە کارکردن لەسەر
دامەزراندنی ئەو حزبە و نزیکەی 2 ساڵ بەردەوام بووە تا ئەوکاتەی لە 6ی ئایاری 2025
مۆڵەتی وەرگرتوە و لە ئێستادا ئەو حزبە زیاتر
لە حەوت هەزار ئەندامی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەیە".
سەرۆکی حزبی (
ئەلمەودەت) وتیشی" هەرچەندە لە یاسادا
لانیکەم یەک لەسەر سێی ئەندامانی حزبەکە دەبێت پیاو بن، بەڵام سەرکردایەتی حزبی مەودا
بە تەنیا لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، لەوانەش پۆستی ئەمینداری گشتی و جێگری
سکرتێری گشتی".
سەبارەت بە ئامانجەکانی
حزبەکە ئەلتای دەڵێت" دیارترینی داکۆکیکردنە لە مافەکانی ژنان و بەدیهێنانی
دادپەروەری بۆیان لە کۆمەڵگادا، توانادانیان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، ڕوبەڕووبونەوەی
هەر توندوتیژی و چەوساندنەوەیەک بەرامبەریان، بەهێزکردنیان لە ڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی
و سیاسییەوە، هەروەها پشتیوانیکردن و گرنگیدان بە منداڵان. هەروەها ژنان دەبێ لە کۆمەڵگادا
کاریگەر بن و گرنگی سیاسییان هەبێت، وەک هەر ژنە سیاسەتمەدارێکی جیهان یان لە وڵاتانی
پێشکەوتوودا".
ئاماژەی بەوەشکرد
"حزبەکە پلانی درێژخایەنی هەیە بۆ ئەوەی هەمو ژنێکی ناو حزبەکە ببێتە سەرۆکی حزبێکی
دیکەی ژنان، ئێمە دەمانەوێت ژنان بڕیاردەر و سەرکردە بن لە حکومەتی عێراقدا".
135 جار خوێندراوەتەوە