تەندروستی
سلێمانی، بڵاویکردوەتەوە مانگی ڕابردو 429 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی
دڵ كراوە و زیاتر لە 1000 نەخۆشی دڵیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی
چارەسەر.
تەندروستی:KNNC
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتییەکەیان لەمانگی
ڕابردو دا، لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,546 نەخۆش سەردانیان كردوە و 1,083
نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی
پسپۆرییەكانی دڵ، 429 بوژانەوەی دڵ و 47 نەشتەرگەری دڵ و 325 نەشتەرگەری قەستەرە و
153 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
لە ئامارەکانی تەندروستی سلێمانیدا ئەوەش هاتوە؛ کە لەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە
پسپۆڕییەكانی دڵ، 265 پشكنینی سیتی سكان و
378 ئیكۆ و 301 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە.
تەندروستی
سلێمانی دەشڵێت؛ تەنها لە ماوەی ئەو مانگەدا؛ لە نەخۆشخانەکانی دڵ 148 چارەسەری سروشتی و 236 تیشك گیراوە و 3,155 پشكنینی تاقیگەیی
ئەنجام دراوە.
113 جار خوێندراوەتەوە