دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی
فیدراڵی عێراق رایگەیاند سێ ئەندامی
باندی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردوە.
هەواڵ:KNNC
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی
فیدراڵی عێراق بڵاویکردوەتەوە، مەفرەزەکانی
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە پارێزگای
کەرکوک، توانیویانە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیادا، سێ تیرۆریستی سەر داعش دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو
سێ تیرۆریستە دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و تێوەگلاون لە چەندین هێرشی ڕابردودا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی
عێراق لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای کەرکوک.
لە بڵاوکراوەکەی دەزگای
هەواڵگریدا هاتوە؛ لێدوانەکانیان لەلایەن
دەسەڵاتی دادوەرییەوە پشتڕاستکراوەتەوە و ڕەوانەی دادگای لێهاتو کراون بۆ وەرگرتنی
سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
100 جار خوێندراوەتەوە